نوچه
سه‌رۆكی سوریا ده‌ڵێت، ده‌ستووری سوریا پیرۆز نییه و ئاساییه ده‌ستكاری بكرێت. دوای شه‌ڕیش رێگه به هیچ جیاخوازییه‌ك له سوریا نادرێت”.
ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روسیا٢٤ و ئاژانسی روسیا “سیگۆدنیا“ رایگه‌یاند “دیمه‌شق به ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته رێككه‌وتنی روسیا و توركیا. هاتنه سه‌ر خه‌تی روسیا بۆ كشانه‌وه‌ی پاساوی كورد و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به ئاراسته‌ی كشانه‌وه‌ی توركیا ئه‌رێنییه“.
ئه‌سه‌د ده‌ڵێت “تیرۆر سنووری نییه، ئه‌مڕۆ له سوریایه، ره‌نگه له‌وپه‌ڕی ئاسیا، یان ئه‌وروپا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو روویدا، ره‌نگه له روسیا بێت“.
هه‌روه‌ها گوتیشی “داعش به ئیراده‌ی ئه‌مه‌ریكا هات، كرده‌وه‌كانی له ژێر چه‌تری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌دان. به گوێره‌ی زانیاری و بڕوای خۆمان، ئه‌مه‌ریكا جوڵه‌ی به داعش ده‌كرد. وه‌ك ئامرازێكی سه‌ربازی بۆ لێدانی سوپای سوریا و په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تیرۆریان ده‌كرد، له پێشه‌وه‌یان سوپای سوریا به‌كاری ده‌هێنا“.
له باره‌ی داهاتووی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د گوتی “دوای ٩ ساڵ شه‌ڕ، له‌و بڕوایه‌دام، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌وه تێگه‌یشتوون، كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت یه‌كبخرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه سیاسییه‌كان، ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جیهاندا هه‌مووان له ئامێز ده‌گرێت. بڕوام وایه ئێمه به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌چین. ئێمه نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ی، نه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و نه وه‌ك گه‌ل، به هیچ پێشنیازێكی جیابوونه‌وه و جیاخوازی رازی نابین“.
ئه‌سه‌د روونیشیكرده‌وه، “شه‌ڕ مانای دابه‌شكردنی وڵات و چوون به‌ره‌و جیاخوازی نایه‌ت، شه‌ڕ به مانای سڕینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت. پێویسته ئه‌زموون له شه‌ڕ وه‌ربگرین. پێویسته به به‌هێزی لێی بێینه ده‌ره‌وه، بۆیه به هیچ شتێكی جیاخوازی رازی نابین“.