نوچە-دیفێنس نیوز
پێنتاگۆن رایگەیاند، لە مانگی مارسی ٢٠٢٠_وە تورکیا لە بازنەی پلانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف-٣٥ دوور دەخاتەوە.
بە گوێرەی بەیانی فەرمی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەو کاتەوە، کە ئەنقەرە رێککەوتنی کڕینی سیستمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠_ی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد، واشنتۆن بیری لە جێگرەوەیەک بۆ تورکیا کردۆتەوە.
ئەم لێدوانەی بەرپرسانی پێنتاگۆن دوای ئەوە دێت، کە رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە واشنتۆن، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆی ههزار پارچەی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف – ٣٥، کە لە تورکیا بەرهەم دەهات، لە ئێستادا تەنیا ١٢ پارچەی لەم وڵاتە دروست دەکرێت.