نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتێكی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ناكۆكی لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ماوه‌ته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ، كه دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریاوه له باشووری كوردستان له كوردی ڕۆژئاوای كوردستان پێكهات و ژماره‌یان زیاتره پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه‌یە و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی دوور كه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی نێوخۆیی له ڕۆژئاوای كوردستان له‌نێوان ئه‌م هێزه و هێزه‌كانی په‌یه‌ده و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له ڕۆژئاوا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی داعش و حه‌شدی شه‌عبی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئه‌بو سابر ئه‌ندامی سه‌ركرادیه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا، له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ڕایگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ پڕۆژه‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه و دامه‌زرێندرا و ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بوایه، له‌ده‌ست كوردی ڕۆژئاوا ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا بڕیاری جوڵه پێكردنی له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، نه‌ك هیچ لایه‌نێكی كوردی ڕۆژئاوا.
ئه‌بو سابر ده‌شڵێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ر كوردی ڕۆژئاوا یه‌كڕیز بن ئه‌و هێزه ده‌بێته هێزی نیشتیمانی و پارێزگاری له كوردستان نه‌ك لایه‌نێك. هه‌رچه‌ند ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێن ئه‌و هێزه سه‌ربه ئه‌وانن، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ردوو لایان ناتوانن ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ خواردن بۆ ئه‌و هێزه دابین بكه‌ن، ناشتوانن پێشمه‌رگه له شوێنێک جێگۆڕكێ پێبكه‌ن.