نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رژێمی به‌عس له پرۆسه‌ی ته‌عریب كردن خاوه‌ندارێتی كۆمه‌ڵێك ناوچه خراوه‌ته سه‌ر عه‌ره‌به هاوه‌رده‌كان و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵنه‌وه‌شێندراوه‌ته‌وه و كاری پێده‌كرێت. ده‌شڵێت نوێنه‌رانی كوردیش له‌م باره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌من”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، راکان جبووری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی کەرکوک، نووسراوێکی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌ددین کردووە و داوای کردووە، لە رێگەی سوپاوە کێشەی زەوییەکانی ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و پەلکانە یەکلایی بکرێتەوە.
جیا له‌وه‌ی به هۆی داگیركارییه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداریان نه‌كردووه و پارێزگاریش دیاری نه‌كراوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ڕێگری كردنیش له پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ش نه‌ماوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌باره‌ی نوسراوی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بۆ به‌كارهێنانی هێز دژی خاوه‌ن زه‌وییه كورده‌كان، ڕایگه‌یاند: ئه‌و زه‌وییانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره هی كورده و كاتی خۆی رژێمی به‌عس له پرۆسه‌ی ته‌عریب كردن خاوه‌ندارێتی خراوه‌ته سه‌ر عه‌ره‌به هاوه‌رده‌كان و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵنه‌وه‌شێندراوه‌ته‌وه و كاری پێده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌ڵێت، عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن ئه‌و مڵكانه به ناوی ئێمه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا لێمان قه‌ده‌غه‌كردن، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وان چوونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و داوای نوێكردنه‌وه‌یان كردووه، و به‌و قانونه كۆنه كارده‌كه‌ن و پارێزگاری داوای له پۆلیس كردووه كورده‌كه له‌و ناوچانه ده‌ربكه‌ن و بیده‌نه‌وه به عه‌ره‌به‌كه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گوتیشی، ئه‌و بڕیار و كێشانه‌ی له كه‌ركوك هه‌یه، له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ ماوه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك به‌ند و بڕیاری دیكه‌ی هه‌یه، ده‌بوایه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان بخستایه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م ئه‌و بڕیار و بڕگه و ته‌عریبكردنانه هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه، كه هی سه‌رده‌می به‌عسه، به‌ڵام نه‌یانكردووه.