نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك بڕگه یان مادده‌ی ده‌ستوورى، ئیمكانی ده‌ستكاریكردن و هه‌مواركردنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستانن، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی بۆ ببردرێت.
لیژنه‌ی هه‌مورای ده‌ستوور ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كورد تێیدا به‌شداره، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كورد له‌وه نیگه‌رانه ئامانج له ده‌ستكاری كردنی ده‌ستوور كه‌م كردنه‌وه و لێدان بێت له هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووردا، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌شڵێن ”ئاسان نییه له مافی كورد، كه له‌ده‌ستوور دیاری كراوه كه‌م بكرێته‌وه”.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، به‌یار دۆسكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، رایگه‌یاند: ده‌ستووری عێراق هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ پێكه‌وه‌ژیان له سالی ٢٠٠٥ به ریفراندۆمێك ده‌نگی له‌سه‌ر درا، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له بڕگه یان مادده‌ی ده‌ستوور ئیمكانی ده‌ستكاریكردن و هه‌مواركردنی هه‌یه، وه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان و نه‌هێشتنی. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌مبكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماددانه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی بۆ ببردرێت.
به‌یار دۆسكی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، له ده‌ستوور ده‌ڵێت هه‌ر ١٠٠ هه‌زار هاووڵاتى عێراق ده‌بێت نوێنه‌رێكیان له په‌رله‌مان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دانیشتوان، كه كراوه‌ته بنه‌ما بۆ دیاری كردنی ژماره‌ی نوێنه‌ران زیاد بكرێت، تاكو ژماره‌ی نوێنه‌ره‌كان كه‌م بكرێنه‌وه. ده‌شڵێت ”پێموایه به‌و شێوه‌یه ده‌توانین ئه‌نجوومه‌نێكی كارامان هه‌بێ”.
له‌باره‌ی مه‌ترسی ده‌ستكاری ده‌ستوور له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دۆسكی گوتی ”زۆر بۆچوون هه‌یه له عێراق له‌سه‌ر ده‌ستوور، وه‌ك هه‌رێم نه‌مێنێ، سیسته‌می په‌رله‌مانی نه‌مێنێ و بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد ده‌ڵێین، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌و قه‌یرانه‌ی عێراق تێیدایه هی ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو هی جێبه‌جێ نه‌كردنی یان خراپ كه‌ڵك لێوه‌رگرتنه له ده‌ستوور.