نوچە-ئاژانسەکان
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی عێراق لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە ئازاد کران.
دوای ئەوەی, کە لە سێ هەفتەی رابردوودا هەزاران خۆپیشاندەری عێراقی لە لایەن دەزگا ئەمنیەکان و هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە دەستگیر و ڕەوانەی گرتووخانەکان کرا، بە بڕیای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ١٦٤٨ کەس لەم خۆپیشاندەرانە ئازاد کران.
ئازاد کردنی ئەم کەسانە لە سەرە بڕیاری دەزگای دادوەری عێراق و بەڵێنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بووە.