نوچەنێت
جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە دەنگی لەسەر درا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤-١١-٢٠١٩، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دەنگیان بە هەریەک لە (هێمن قادر فەقێ عەبدوڵڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر و (دلۆڤان محەمەد) بۆ بەڕیوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دا.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە (هێمن قادر) و(دلۆڤان محەمەد) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریان کرد.