نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پێویستی بە کاتە.
مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانیکدا دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانمان لە کۆبانێ و سنوورەکانی تورکیا، پێویستی بە کاتە و لە هەفتەی داهاتوودا پلانی کشانەوەی هێزەکانیان دەخەنە بواری جێبەجیکردنەوە.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە سوپای ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ناوچەکە کەم کردۆتەوە.
بە گوتەی سپێر،٦٠٠ کەس لە هێزەکانیان لە سەر خاکی سووریا دەمێننەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، پشتیوانی وڵاتەکەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دووبارە دەکاتەوە.