ئاگربەست ڕاگەیێندرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای دوو ڕۆژ شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان  سوپای ئیسرائیل و گروپە جیهادییەکانی فەڵەستین، بە نێوانگیری میسر و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕاگەیێندرا.

لە ئەنجامی هێرشی دووڕۆژەی ڕابردووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی جیهادی ئیسلامی، لانی کەم ٣ کەس کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێرشەکانی ئیسرائیل دوای ئەوە هات، کە جیهادی ئیسلامی خاکی ئەم وڵاتەی مووشەکباران کرد.

سەرچاوەیەک لە جیهادی ئیسلامی لە گفتوگۆ لە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەل ئیسرائیل پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە کاتژمێر ٥.٣٠ی ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٤ی نۆڤەمبەر خرایە بواری جێبەجیکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com