نوچەنێت
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ هەڵبژاردنی جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤-١١-٢٠١٩، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆدەبنەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجوومەن، لە کۆبوونەوەکەدا سیڤی کەسانی پاڵێوراو( هێمن قادر فەقێ عەبدوڵڵا) بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و(دلۆڤان محەمەد تاح) بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دەخرێتەڕوو، پاشان بەدەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.