نوچەنێت
لە شەقامێکی سەرەکی بەغدا، بە ڕۆژی رووناک فەرماندەیەکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دەڕفێندرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤-١١-٢٠١٩، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ڕفاندنی (لیوا یاسر عەندولجەبار) بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگای باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەردەکەوێت.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە چەند ئۆتۆمۆبێلێکی بێ ژمارە لە شەقامێک، ئۆتۆمۆبێلی ”لیوا یاسر” ڕادەگرن و دەیڕفێنن.