نوچەنێت
دوابەدوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و تورکیا، ئاژانسەکان ڕایانگەیاند: ئەردۆغان نیگەرانی خۆی بەرامبەر ماکرۆن، لای ترەمپ دەربڕیوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٣-١١-٢٠١٩، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، لەم کۆبوونەوەیەدا ئەردۆغان نیگەرانی خۆی بەرامبەر کۆمەڵێک قسەی مانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لای ترەمپ دەربڕیوە.
پێشتر ماکرۆن لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا گوتی “ناتۆ گیان دهدات و مێشكی مردووه، پێویسته جارێكی دیكه ئامانجه ستراتیژییهكانی دیاری بكرێتهوه”.
هەروەها ماکرۆن، ڕەخنەی لە ڕەفتارەکانی تورکیا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دەگرێت.