نوچەنێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، له‌گه‌ڵ مامۆستایانی وانه‌بێژ كۆده‌بینه‌وه، دەڵێت”ئه‌وانیش ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له كه‌رتی په‌روه‌رده له ئه‌ستۆ گرتووه”.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی راگه‌یاندووە”سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كین بۆ په‌روه‌رده و فێربوون، كه زۆر گشتگیر بێت، له ڕووی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، دیدو بۆچونی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان وه‌رگرتوه و ڕای پسپۆڕانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تیشمان وه‌رگرتووه. دیدێكی ڕوونمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی، كه بتوانین بۆ ئه‌م چوار ساڵه كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده بكه‌ین”. سەبارەت بە داواكاریی مامۆستایانی وانه‌بێژ، ئالان حه‌مه سه‌عید گوتی”مامۆستایانی وانه‌بێژ كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و شانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌و ئه‌ركه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و نوێنه‌ره‌كانی ئه‌وانیش كۆده‌بینه‌وه”.
لەبارەی بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست وه‌زیری په‌روه‌رده، دەڵێت”پێشتر وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هەرێم یاداشتێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردبوو له‌باره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌سته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر به هه‌میشه‌ییكردنی ئه‌و مامۆستایانه دا، پێشتر ئه‌و مامۆستایانه مووچه‌یه‌كیان مانگانه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئیمتیازاتی مۆڵه‌ت و خوێندن و هه‌ندێك ئیمتیازانی دیكه بیانگرێته‌وه بڕیاری به هه‌میشه‌یی بوونیان دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له‌و مافانه”.