ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد

0

نوچەنێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣-١١-٢٠١٩، ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتێک لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە و دارایی و ئابووری بۆ بەدواداچوونی بڕگەکانی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، پێک بهێنرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی پڕۆژەیاسای هەلبژاردنەکانی عێراق کرد و جەختی لەسەر پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک سازشیان لەسەر ناکرێت، کردەوە.

بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵدەسەنگێنرێت و دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com