نوچەنێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی و سەقامگیری لە عێراق دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣-١١-٢٠١٩، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، هەروەها دۆخى ئه‌مني عێراق و مه‌ترسي سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.
سەرۆکی هەرێم، پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی و حکوومەتی عیراقی دووپات کردۆتەوە.