نوچە-سومریە نیوز
سەرۆکی ڕەوتی سەدر، نوێترین ڕاگەیێندراوی سەبارەت بە دۆخی عێراق بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،١٣ی نۆڤەمبەر، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆمەڵێک ڕێونوێنی بڵاوکردەوە.
سەدر دەڵێت: سێبەری دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە سەر عێراق دوور بخەنەوە .
سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها داوای لە خۆپیشاندەرانی عێراقی کردووە، کە پەلاماری ناوەندە دبپلۆماسی و کۆنسوڵخانەی وڵاتانی بیانی نەدەن و لە دژی ئەوان هیچ جۆرە دروشمێک نەڵێنەوە.
سەدر هەروەها داوای سزادانی ئەو کەسانەی کردووە، کە بەرەوڕووی خۆپیشاندەران تەقەیان کردووە و توندوتیژییان نواندووە.
بە گوتەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر،عێراقییەکان دەرفەتی گۆڕینی دەموچاوەکانیان هەیە و دەبێ بە شێوەیەک مامەڵە بکەن کە بۆشایی و قەیران روو بەرووی ئەم وڵاتە نەبێتەوە.
سەدر هەروەها دەڵێت: دەبێ پەرلەمانی عێراق دەستبکات بە چاکسازی و کار بکات بۆ گۆڕینی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و خاڵەکانی دەستوری عێراقی.