رێککەوتنێکی ترەمپ و ئەردۆغان، ئاشکرا دەبێت

0

نوچە-واشنتۆن پۆست

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک نهێنیەکانی ڕێککەوتنێکی سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا ئاشكرا دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیارێک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.

بە گوێرەی ئەم پێشنیارە، دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی  ڕێککەوتنی تورکیا و رووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠، واشنتۆن ئامادەیە ڕێککەوتنێکی بازرگانی بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار، لەگەڵ ئەنقەرە واژۆ بکات.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە دۆناڵد ترەمپ وردەکاری ئەم پێشنیارەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاراستەی ئەردۆغان کردووە.

سەرچاوەکان، ئامانجی ئەم پێشنیارە دەگەڕێننەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com