وەزارەتی گواستنەوە، زانیاری لەسەر گۆڕینی ڕەنگی تاکسی دەدات

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، بەمەش دەتواندرێت كاری تاكسی رێك بخرێتەوە و كۆنتڕۆڵ بكرێت.

سەڵاح جەوهەر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە، هەفتەی داهاتوو سیستمی نوێی تاكسی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، كە سوودی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە تاكسییەكان تۆمار و كۆنتڕۆڵ دەكرێن و جیا دەكرێنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی شار، هەر تاكسییەكیش لە پارێزگایەك ئیش بكات، ناتوانێ لە پارێزگایەكی دیكە كار بكات.

سەڵاح جەوهەر روونکردنەوەی زیاتر دەدات” وەكو هەنگاوی یەكەم، هەفتەی داهاتوو پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت بۆ ڕێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی ئیشوكاری تاكسییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، چونكە بە جێبەجێكردنی ئەو سیستمە، ڕێگری لە سەرپێچییەكان دەكرێت و تاكسی هەیە خەتی هەیە، تەنها لە خەت كار دەكات و ئەوانەی ناوشاریش، بە هەمان شێوە تەنها لە ناوخۆ كار دەكەن”.

سەبارەت بەرەنگی تاکسییەکان دەڵێت” تەنیا ئارمەکانیان دەگۆڕدرێت نەک رەنگی تاکسییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com