نوچه: مورادی
ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه ١٣-١١-٢٠١٩) په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت ”خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ نوچه، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دانیشتنێكی ئاساییه و تێیدا چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت.
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی گوتیشی “پرسی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، بابه‌تێكی گرنگ و جێبایه‌خه و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان”.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، كه سێ بڕگه له‌خۆ ده‌گرێث و تاوتوێ ده‌كرێن، كه بریتیین له:
بڕگه‌ی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا. هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی (پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به قاچاغبردنی نه‌وت، بیمه‌ی كشتوكاڵ و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی “دووه‌م“دا، ده‌نگ به ئه‌ندامانی ئه‌و چوار لیژنه‌یه ده‌درێت، كه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان زیاد كراوون.
بڕگه‌ی “سێیه‌م“ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی بۆچوونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتار “جوان رۆژبه‌یانی“، كه بیرۆكه‌یه‌كی هه‌یه له باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار “كاروان عه‌بدولڕه‌حمان“، بیرۆكه‌ی خۆی له باره‌ی پرسی شه‌فافكردنی نه‌وت ده‌خاته‌ڕوو و هه‌ریه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه ١٠ خوله‌ك كاتیان پێده‌درێت بۆ خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌كانیان.