ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكەی قامیشلۆ دەستگیر كرا

0

نوچه‌

ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكەی رۆژی دووشەمەی رابردووی قامیشلۆ دەستگیر كرا و ئاشكرا كراوە، كە ژمارەیەك كەسی دیكە ھاوكاریان كردووە بۆ كردەوەكە.

رۆژی دووشەممە ١١-١١-٢٠١٩، سێ تەقینەوە لە قامیشلۆ روویاندا و لە ئەنجامدا شەش ھاوڵاتی سڤیل شەھید بوون و زیاتر لە ٤٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و گەڕان بە دوای ئەنجامدەری تەقینەوەكەی ١١ی ئەم مانگەی قاشملۆ، ئاسایش ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكەی بە ناوی ”ئەحمەد جاسم مستەفا” دەستگیر كرد.

ئاسایش بلاوی كردووەتەوە، كه‌ “دەركەوتووە ژمارەیەك كەسی دیكە ھاوكاریان كردووە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە و بەگوێرەی لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەكانیان، ئەنجامدەری سەرەكی فەرمانەكانی لە كەسێك وەرگرتووە كە لە توركیا نیشتەجێیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com