نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتێكی رۆژئاوای كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كڕیزی نیشتیمانی كورد ئه‌ركه و ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌زراویین. ده‌شڵێت ”پێویسته په‌یه‌ده هه‌ندێك ته‌نازول بكات تاكو ڕێككه‌وتنی نیشتیمانی سه‌ركه‌وێت”.
له‌م دواییانه هه‌وڵێك هه‌یه، كه لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و هه‌سه‌ده بكه‌ونه گفتوگۆ و دواجار ڕێككه‌وتنێكی نیشتیمانی بكه‌ن. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له چاوپێكه‌وتنێكدا ژه‌نەڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، داوای دیالۆگی چاره‌سه‌ر بۆ دۆزی كورد و هاوكاری و ڕێككه‌وتن كرد؛ كه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی شاره‌زایانی سیاسیی، وه‌رچه‌رخانێكی باشه بۆ یه‌ك خستنی نێو ماڵی كورد له رۆژئاوا.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی كورد له رۆژئاوا رایگه‌یاند: یه‌كڕیزی نیشتیمانی كورد ئه‌ركه و ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌زراویین، ده‌مانه‌وێت یه‌كڕیزی دروست ببێ، به‌ڵام ده‌بێ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، كه خۆی به ته‌نیا له مه‌یدانی سیاسیی رۆژئاوا ده‌بینێ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاكڕه‌وییه‌ی، كه هه‌یه‌تی ته‌نازول بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، تاكو ڕێككه‌وتن و یه‌كڕیزی سه‌ركه‌وێت.
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه ده‌بێ پرۆژه‌ی یه‌كڕیزی ده‌بێ له به‌رژه‌وندی گشتیی بێت نه‌ك لایه‌نێكی سیاسیی، بۆیه له‌و بڕوایه‌دان ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كورد له به‌ر چاو بگیریێت.