نوچه: مورادی
ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه کۆببێتەوە. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت ”ئه‌م سه‌ردانه وه‌ك پاڵپشتییه و ته‌نیا بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نییه، به‌ڵكو پاڵپشتییه‌كه بۆ حكوومه‌تی عێراق به گشتیی”.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، د. مه‌یاده محه‌مه‌د نه‌جاڕ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ و پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشانه‌ی له عێراقدا روو ده‌دات هاوكاریان بین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
مه‌یاده نه‌جاڕ ئه‌م سه‌رادنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك پاڵپشتییه‌ك له به‌غدا ده‌بینێ و ده‌ڵێت، ئه‌م پاڵپشتییه‌ش ته‌نیا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه، به‌ڵكو پاڵپشتییه‌كه بۆ حكوومه‌تی عێراق به گشتیی. چونكه ئه‌و حكوومه‌ته ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه‌ته ساڵ و نیوێك، پێویستی به پاڵپشتی هه‌موو لایه‌نێكی عێراقی و هه‌رێمیش هه‌یه، تاكو بتوانێت ئه‌جێندای خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی، كه له عێراقدا له ماوه‌ی ١٦ ساڵدا ئه‌نجامدراوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا هۆكاری نه‌بووه و هیچ حكوومه‌تێك ناتوانێت به ساڵێك ئه‌و گه‌نده‌ڵی و بێكاری و بێ خزمه‌تگوزارییه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٣-١١-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی له كاتژمێر ٩:٣٠ ئه‌مڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی بەغدا و پارێزگاکانی عێراق کرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له كاتژمێر ١٠:٣٠ لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە. بڕیاریشە دوای ئەو سەردانە بچێتە لای د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق.
شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاتوون له جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.