نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وێڕای شاندی یاوەری، گەیشتە واشنتۆن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٣/١١/٢٠١٩). رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن.
ئەردٶغان لە فڕۆکەخانەی ئەندرزۆ لە شاری واشنتۆن، لە لایەن شاندی ئەمریکەوە پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی ئەردۆغان لە سەر بانگهێشتی فەرمی سهرۆکی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، بەرگری، بازرگانی و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە، ئەندامی شاندی یاوەری ئەردٶغانن.