نوچه
ئهمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی (چوارشەممە ١٣-١١- ٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیراندا، پرسەکانی پەیوەندیدار بە ڕێکخستنەوەی پەیکەر و کاروبارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ بکرێت.
ههروهها بهگوێرهی زانیارییهكان، چهند بابهتێكی تایبهت به عێراق، لهوانه پڕۆژە یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، تاوتوێ دەکرێت.