نوچه: رووداو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٣-١١-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانن لە بەغدا.