نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی سەبارەت بە- بەشداری ئاوارەکان لە هەڵبژاردن مژدەیەکی خۆشە بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-١١-٢٠١٩، دادگای فیدڕالی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانی کوردستان، چەند برگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە ڕێگەیان بە ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوك، دیالە و سەڵاحەدین نهدهدا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەمال حەوێز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی، ڕایگەیاند”هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، مژدەیەکی خۆشە بۆ خەڵکی کوردستان و ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەموو ئەو ئاوارانەی کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.
جەمال حەوێز، گوتی”ئاوارەکان پێشتر بێبەشکرابون لە دەنگدان، بەڵام ئێستا مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر زیادکردنی دەنگەکانی کورد لە ناوچە کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پێگەی کورد لەو ناوچانە لە داهاتوو”.