یەکێتیی وپارتی چارەسەری دەکەن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ئاسایییە و دانیشتنی بەردەوامیش هەیە لە نێوان هەردوولا، بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان.                                                  

دوای زیاتر لە تێپەڕبوونی ٤ مانگ بە سەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستاش پۆستەکانی یەکێتیی لە حکوومەتدا یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتی و یەکێتیی بۆ بەشداری لە حکوومەت ڕێککەوتنێکیان هەیە، یەکێتیی نیگەرانە لەوەی پارتی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێنەکردووە، بەپێچەوانەشەوە پارتی پێیوایە کە ڕێکارەکان بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوانیانە.                                                                                     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندی حزبەکەی لەگەڵ پارتی، ڕایگەیاند”دانیشتنی بەردەوام هەیە لە نێوان پارتی  و یەکێتیدا بۆ ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەی هەیە و پەیوەندییەکانمان ئاسایییە، هەروەها ئەو نیگەرانیانەش کە هەن نابنە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانمان”.                                                                                                                             

هەروەها جەختیکردەوە”بەدڵنیاییەوە ئێمە نووسراو و ڕێککەوتن لە نێوانماندا هەیە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانی پابەندی ئەو ڕێککەوتننامەیەین کە لەگەڵ پارتی واژۆمان کردووە”.                                                         

سەبارەت بە یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی یەکێتیی لە حکوومەت، دەڵێت”لە ناو خۆی یەکێتیدا یەکلایی کردنەوەی پۆستەکان کێشەیەکی ئەو تۆیان لەسەر نییە، بەڵام ئەوەی کە کێشەیە ماوەتەوە سەر هەندێک پۆست کە لەگەڵ برادەرانی پارتی کێشەمان هەبووە، ئێستا خەریکی چارەسەری ئەو کێشانەین”.                                                    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com