نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، پێشنیارێك له‌باره‌ى ئۆتۆمۆبێلە بارهه‌ڵگره‌كان دەداتە پارێزگارى هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٢-١١-٢٠١٩، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆى هه‌ولێر، نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبوك) بڵاو كرده‌وه، كه بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی ناوشار لە بەیانیاندا، تێیدا پێشنیارێك ئاراسته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر كراوه.
موقه‌ده‌م فازڵ دەڵێت”پێشنیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، درایه پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوشار تا كاتژمێر ٩ی به‌یانی كه ئێستا له كاتژمێر (٧)ى به‌یانى داخڵى ناو شار ده‌بن. هیوادارین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له كاتژمێر (٧)ى به‌یانى بۆ ناو شار و دواخستنیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمیر، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵخی ناو شار، هه‌موان ده‌زانین له كاتژمێر( ٧)ی به‌یانی تا نزیك (٩ )فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان بۆ سه‌ر كار ده‌چن”.