نوچەنێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەرێدەکەوێت، بڕیارە چاوی بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگهێشتی فەرمی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ ئەمریکا کرد، وا بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە ئەمریکا.
ئەردۆغان، بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند” بە ترەمپ دەڵێم، کە ڕێککەوتنەکەی سەبارەت بە کشانەوەی “تیرۆرستان” جێبەجێنەکراوە، کارێکی هەڵەیە ئەمریکا هەماهەنگی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی دەکات”.
هاوکات هەڕەشەی کرد کە تورکیا” تیرۆریستانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ڕا و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان بدات. پێویسته وڵاتانی ئەوروپی، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌ر به توركیا بكه‌ن، كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌كانمان زیندانیكردووه”.