وادەی کارکردنی کۆمسیۆن کۆتایی دێت

0

نوچەنێت

وادەی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان، لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە. بەرپرسێكی كۆمسیۆن دەڵێت، پێویستە پەرلەمان بڕیار لەسەر مانەوە یان گۆڕینی ئەنجوومەنی كۆمسیۆن بدات.

ئارام نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند”بە گوێرەی یاسا ھەر خولێكی كۆمیسۆنی باڵای راپرسی و ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ساڵە، دوای تەواوبوونی مافی ئەوەیان ھەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكەش بمێننەوە، بەڵام پێویستە پەرلەمانی كوردستان بڕیار لەسەر مانەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بدات”.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتی “رۆژی ٢٦ی مانگی داھاتوو، وادەی یاسایی كۆمسیاران كۆتایی دێت و پێویستە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزرێتەوە، كە ئایا ماوەیان درێژ دەكرێتەوە یانیش خەڵكێك دیكە لە شوێنیان دادەنرێت”.

لەبارەی ھەبوونی پڕۆژەیەك بۆ كۆمسیۆن، ئارام نەجمەدین ئاماژەی بۆ ئەوە كرد “بەپێی ئەو زانیارییانەی ھەن، ماوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان بۆ دوو ساڵی دیكە درێژ دەكرێتەوە، بەڵام مەرجە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com