دادگای باڵای فیدڕالی، بڕیاری دا

0

نوچەنێت

دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان، یەکلا دەکاتەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندی کوردستان، دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-١١-٢٠١٩، دادگای فیدراڵی عێراق، چەند برگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە رێگەیان بە ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووك، دیالە و سەڵاحەدین نه‌ده‌دا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بریکاری لیژنەکەیان، دادگای فیدڕالی عێراق دانیشتنێکی لەسەر سکاڵای پەرلەمان ساز کرد.

جوان ڕۆژبەیانی دەڵێت”لە دانیشتنەکەدا، دادگای فیدڕالی سکاڵای پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاساکە قبوڵ کرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لە دەنگدانی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، هەڵوەشاندەوە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕالی، ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، کە زۆرینەیان کوردن و لە ھەرێمی کوردستان دەژین، دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی خۆیان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com