نوچەنێت
رێكاری تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دیارنه‌مانی بڕێكی زۆری “پارەی دیارنەماو” لە شاری کەرکوک گیراوەتەبەر.
دەستەی دەستپاکی حکومەتی عیراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”بڕێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ خزمەتگوزاری ئەم شارە تەرخانکرابوو بەهەدەردراوە”.
بەپێی بەیاننامەکە ئەم پارەیەی كه تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ قه‌زا و ناوچه و ناحیه رزگاركراوه‌كان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، لەمیوانداری بەهەدەردراوە. ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠١٨ی عێراقە.
لەبەیاننامەکەدا تۆمەتبارەکان دیاریکراون”تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌و دۆسییه‌دا راكان جبوری، پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك و دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌گوێره‌ی مادده‌ی “٣٤٠” له یاسای سزاكانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و و ٦ به‌رپرسی دیكه‌ی پارێزگا ده‌ركردووه، كه بریتین له سكرتێری پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی وردبینی، ژمێریاری و گرێبه‌سته‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كڕین له پارێزگا”.