نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، راگەیێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی شاری قامشلۆ بڵاوکردەوە و تورکیا تۆمەتباردەکات.
دوێنێ ١١-١١-٢٠١٩، سێ تەقینەوە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان روویدا. بووەهۆی کوژران و برینداربوونی ٤٦کەس.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەراگەیێندراوێکدا دەڵێت”هێرشەکانی تورکیا، ئاستەنگی بۆ هێرشەکانیان لە دژی داعش دروستکردووە و چەکدارانی داعشیش بۆ کردەوەکانیان بەهەلیان زانیوە”.
بەڕێوەبەراتی خۆسەر، تورکیای بە بەرپرس لە تەقینەوەکانی دوێنێی قامشلۆ داناوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە “گرنگی بە لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و کارەکانی تورکیا لە ناوچە سنورییەکان بدەن”.