نوچە-ئاژانسەکان
سێ وڵاتی ئەوروپی، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە توندی هۆشداری دەدەنە ئێران.
هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە بارەی پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە هۆشداری دەدەن.
سێ وڵاتی ئەوروپی، ئێران بە پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: ئێران خەریکی کات کوشتنە.
لە بەیاننامەی وڵاتانی ئەوروپیدا هاتووە: لێدوانەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی ئێران لەبارەی دەستپێکردنەوە پیتاندنی یۆرانیۆم ئیدانە دەکەین.
ئەم سێ وڵاتە ئەوروپییە، هەروەها نیگەرانی قوڵی خۆیان لەبارەی بڕیاری ئێران بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەنگاوی چوارەمی تاران دەربڕیوە، بەو پێیەی ئێران دەست دەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاردێت.