نوچە-المیادین
سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بە توندی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و ئەم وڵاتە بە داگیرکار وەسف دەکات.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا بە توندی ڕەخنەی لە ئەمریکا دەگرێت و دەڵیت: دەستوەردانی دووبارەی واشنتۆن لە کاروباری ناوخۆی عێراق، ئەنجامەکەی دەبێتە کۆتایی ئەم وڵاتە.
لە پەیامەکەی (سەدر)دا هاتووە: ئەمریکا جارێکی دیکە سەلماندی کە دەستوەردان لە کاروباری هەموو وڵاتانی جیهان دەکات .
بە گوتەی سەدر، ئەگەر ئەمریکا لە سەر سیاسەتی دەستوەردانی خۆی بەردەوام بێت، خۆپیشاندانی چەند ملیۆن کەسی لە دژێ رێکدەخەن.