نوچه: مورادی
حزبی شیوعی کوردستان ده‌ڵێت، موڵكی گشتیمان له لا نییه و پێشتر قه‌ره‌بووی حكوومه‌تمان كردۆته‌وه له‌و باره‌گایه‌ی تێدا بووین، ئه‌وه‌ی هه‌یه به ڕێككه‌وتن و به ئاگاداری مام جه‌لال وه‌رمانگرتووه.
بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵدەدات ئه‌و موڵک و باره‌گای کەرتی گشتیی لە حزبەکان وەربگرێتەوە، یەکێکیش لەم حزبانە، حزبی شیوعی کوردستانە، کە پشتر چەند بارەگایەکی موڵکی گشتیی له‌ده‌ست بووه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئه‌بو كاروان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان، له‌باره‌ی بوونی باره‌گایان له‌ناو موڵكی گشتیی، رایگه‌یاند: نیوه‌ی كوردستان له‌ده‌ست حزبه‌كانه. هه‌روه‌ها حكوومه‌ت پێشتر داوای كرد ئێمه‌ش له‌جیاتی باره‌گا، باره‌گامان پێداون.
ئه‌بوو كاروان ده‌ڵێت، كاتی خۆی كه پارێزگاری كه‌ركوك له ده‌ربه‌ندیخان داده‌نیشت، كه مسته‌فا چاوڕه‌ش بوو به ڕێككه‌وتن و به ئاگاداری مام جه‌لال سكرتێری گشتیی پێشووی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (كۆچكردوو)، به ئێمه دراوه. ده‌شڵێت ”ئه‌گه‌رلایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌و موڵكانه‌ی له‌لایانه بیده‌نه‌وه حكوومه‌ت ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی به ڕێككه‌وتن وه‌رمان گرتووه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ده‌كه‌ین”.