نێچیرڤان بارزانی: نابێت پێشمەرگە ببێتە پێشمەرگەی حزب

0

نوچه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (١٢-١١-٢٠١٩) لە خولی دەرچووانی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە زاخۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند ”نابێت پێشمەرگە ببێتە پێشمەرگەی حیزب و دروستکردنی هێزی نیشتمانی پێداویستییەکی هەنووکییە”.

دەقی قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

خۆشحاڵم کە هەموومان پێکەوە بەشداری لە خولی ٢٦ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستان دەکەین، پیرۆزبایی لە دەرچووان و دەستخۆشی لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ دەکەم بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەم خولە، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و راهێنەران و عەمیدی کۆلێژی سەربازیی. سوپاس بۆ هەموو لایەک.

گەشەپێدانی بەردەوام بە توانا مرۆییەکان گرنگترین مەرج و پێداویستی پێشکەوتن و پەرەپێدانە لە هەر سێکتەرێکدا، بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی خواستی قۆناخی روحی سەردەمەکەی بێت، ئەفسەران، چەقی پلاندانان، تاکتیکی جەنگی، رێکخستن و بەڕێوەبردنی هێزی سەربازیین، بۆیە تواناسازی بەردەوام لە توێژی ئەفسەراندا گەورەترین بەرهەمهێنانە لە کەرتی سەربازییدا، چونکە سەرمایەی مرۆیی لە سەروەریی هەموو سەرچاوەکان و سەرمایەکانی دیکەوەیە. زانستی سەربازیی وەک هەر زانستێکی دیکە پاشخان و بنەمای زانستی خۆی هەیە و هاوشانی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆژیا و کەرەستەی جەنگی، بە بەردەوام لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەدایە، خولی پێگەیاندن و فێربوونی بەردەوام پێویستییەکی گرنگە بۆ هەموو ئەفسەران و هێزە چەکدارەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

پەروەردەکردن و پێگەیاندن لەسەر بنەمای نیشتمانپەروەری، مرۆڤدۆستی و هەست بە بەرپرسیارییەتیکردن، جەنگاوەری خاوەن بیروباوەڕ و بەرگریکاری خاوەن ئیرادە لە ماف و بەها نیشتمانییەکان بەرهەمدەهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com