به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی خولێکی دیکەی پێگەیاندنی ئەفسەران کۆتاییهات

0

نوچه‌

ئەمڕۆ (سێشەممە ١٢-١١-٢٠١٩) بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی خولێکی دیکەی دەرچوونی ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگەی لە کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بڕگە و ئاهەنگی تایبەتی سەربازی بەڕێوەچوو.

لەمیانی ئاهه‌نگه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ جێگەی شانازییە”.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند “ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھێزێكی سەربازیی نیشتمانییە، كە نابێت بۆ مەرامی حزبەكان بەكاربھێندرێت”.

لەو خولە سەربازییەدا ٢٣٣ ئەفسەر و پلەداری باڵای پێشمەرگە، بۆ ماوەی نۆ مانگ بە شێوەی ئەکادیمی و زانستی سەردەمی سەربازی، لە کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ مەشق و ڕاهێنانیان بینیوە.

کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ ماوەی ٢٣ ساڵە دامەزراوە و هەتا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار ئەفسەر و پلە باڵای پێشمەرگەی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پێ گەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com