نوچه
پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) به توندی وه‌ڵامی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌سه‌د وانه‌ی ته‌واو له جه‌نگی سووریا فێر نه‌بووه و لێدوانه‌كانی جگه له گرژیی و لێكترازانی زیاتری خه‌ڵكی سووریا هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێت.
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی رووسیا، لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد ڕای گەیاندووە ئێستا سوپاکەی ئێمە زۆر بەهێزتر بووە و بەشکردنی دەسەڵاتی لەگەڵ هەسەدە ڕەتکردووەتەوە. راشیگەیاند “ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەریی تەواوی حکوومەتی سووریایە بە هەموو ناوچە کوردییەکان و دوورخستنەوەی کوردەکان لە سنوورەکان تاکوو هێرشی تورکیا رابگیرێت”.
بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەش داوە: “من داوام لە کوردەکان کردووە ببنەوە بەشێک لە هێزەکانی حکوومەت، ئەمەش هەندێکیان پەسەندیان کردووە و هەندێکی دیکەیان ڕەتی دەکەنەوە”. دەڵێت “کێشەی سەرەکی لەگەڵ (پەیەدە)یە کە یەکەیەکی سەربازیی بە ناوی یەپەگە دروست کردووە و پەکەکەش سەر بەوانە”.
په‌یه‌ده له‌وه‌ڵامی سه‌رۆكی رژێمی سووریا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: حزبه كوردییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه په‌یه‌ده له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١١ـه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سووریا زیاتر داوای چاره‌سه‌ری سوری – سوری كردووه و پشتی به بنه‌ماكانی زمانی دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه به‌ستووه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات “له ڕابردوودا و ئێستاش هه‌میشه له دژی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بووین، جا چ ده‌ستوه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه یانیش نێوده‌وڵه‌تی بێت”.
به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه “حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و هه‌میشه له چاره‌سه‌ری سیاسیی و دیموكراتی ڕاده‌كات، به‌مه‌ش سووریا ده‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی هێزه تیرۆریستییه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، كه “پێویست بوو له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا خاك و گه‌له‌كه‌ی له ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بپارێزێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌كانی گه‌لی سووریا به‌یه‌كه‌وه بلكێنێت، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و له‌كاتێكدا ئێمه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بووینه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان هه‌ڵوێستی كه‌سانی ته‌ماشاكار بوو. پێویست بوو حكوومه‌تی سووریا مەداڵیای شه‌ره‌فی به هه‌موو ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” و هێزه سیاسییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ببه‌خشێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی، كه به‌رامبه‌ر به نه‌یاران تۆماریانكرد”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “خوێنی كوڕان و كچانی كورد، عه‌ره‌ب، سریان، ئاشووری و توركمان تێكه‌ڵ به خاك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی نوێی سووریا بهێنێته ئاراوه. به‌ڵام ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین و رژێمی سووریا ئه‌و هێزانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه زۆرترین هه‌ستی نیشتیمانی و ئینتیمایان بۆ دیموكراتیه‌ت هه‌یه”.
په‌یه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت “به‌شار ئه‌سه‌د له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “رووسیا الیوم” ئه‌و گوتاره شۆڤێنیانه‌ی به‌كارهێناوه، كه سووریای به‌م ڕۆژه گه‌یاند و خزمه‌ت به یه‌كێتی سووریا ناكات، خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سووریا ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه و به ته‌واوی خزمه‌تی نه‌یارانی سووریا ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ركی دایه و درزی ئه‌و گرژی و لێكترازانه فراوانتر ده‌كات، كه له ئارادایه؛ ئه‌و زمانه تۆمه‌تئامێزه، سووریای وێران كرد و ڕێز و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌كه‌دار كرد”.