نوچه
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی كەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەمەش لە كاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە گەڕانی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا، لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت. ھاوكات ھێزەكانی ئەمەریكاش گەڕاونەتەوە چەند بنكەیەك، كە لەسەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.
بهگوێرهی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیان ئۆتۆمۆبێلی سەربازیی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو.
روانگەی سووری ئاماژەی بهوهداوه، کە کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چووەتە شاری قامشلۆ.