ترەمپ و ماکرۆن دەگەنە ڕێککەوتن

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکی تویتەریدا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجام داوە.

ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەم تویتەیدا ئاماژەی بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەل دۆناڵد ترەمپ کردووە و ئاشکرای دەکات، کە تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیە،هەڕەشەکانی ئێران و قەیرانی سووریا بووە.

بە گوتەی ماکرۆن، سەبارەت بەم پرسانە و کۆمەڵێک پرسی دیکە، بڕیارە بەر لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناتۆ لە لەندەن، لەگەڵ ترەمپ کۆبوونەوە.

ماکرۆن دەڵێت: لە بارەی بابەتەکانی گفتوگۆ لە سەر کراو، کۆدەنگی و هاوڕاییەکی تەواوی لە دگەڵ ترەمپ هەیە.

سەرۆکی فەرەنسا، هاوکات خوازیاری بەردەوام بوونی گوشارەکانی سەر ئێرانە تا بەم رێگەوە تاران  پابەند بە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com