نوچەنێت
نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، سەردانی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق كرد. سەبارەت بەرەوشی ئێستای عیراق کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١-١١-٢٠١٩، جەنین هێنێز بلاسخارت، نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێرا، لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی با شیعەکانی عێراق کۆبووەوە.
بەپێی ئاژانسەکان، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکان بووە.
بلاسخارت. دوابەدوای کۆبوونەوەکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مەرجەعیەتی شیعە، جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لە عیراق دەکاتەوە.
سەبارەت بە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران گوتی: ناکرێ خۆپیشاندەران بە دەستی بەتاڵەوە بڕۆنەوە ماڵەوە.