نوچەنێت
سێ تەقینەوە لە شاری قامشلۆ روویدا، بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ١١-١١-٢٠١٩، سێ تەقینەوەی لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان ڕوویدا. تا ئێستا هەشت کوژراو-و بریندار هەن.
تەقینەوەکان لە ناوبازاڕ و شوێنی قەرەباڵخ ئەنجام دراون. بەپێی زانیارییەکان، سێ کەس گیانیان لەدەستداوەو پێنج کەس برینداربوون.