نوچەنێت
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕاسپاردەیەك بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەک دەداتە پەرلەمان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١١-١١-٢٠١٩، كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێداچوونەوە بە پڕۆژەی قەرزی بچووك بەمەبەستی ھەموار كردنەوەی راسپاردەیەك دەکەین وئاراستەی پەرلەمان دەكەین. دوای پەسند كردنی رێنماییەكانمان داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین، كە رێگامان بدەن دەست بكەینەوە بە پێدانی قەرزی بچوك، چونكە دەبێتەهۆی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و هۆکارێکیشە بۆ بوژانەوەی ئابووریی.