نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٣-١١-٢٠١٩، دانیشتنی ژمارە(٧)ی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا بابەتی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان یەکلایی بکرێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی پەرلەمانتاران کراوە.