واشنتۆن هۆشداری دەداتە ئەنقەرە

0

نوچە-ئاژانسەکان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند: وڵاتەکەی دژ بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی رووسیا لە لایەن ئەنقەرە، ئەگەر تورکیا لە سەر ئەم بابەتە پێداگیری بکات، رووبەڕووی سزا و گەمارۆی توندی واشنتۆن دەبێتەوە.

ڕۆبێرت ئۆبرین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت: تورکیا بە باشی لە پەیامەکەی واشنتۆن تێگەیشتووە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، ئەنقەرە دوو بژاردەی لە بەردەمە. دەبێ لە نێوان سیستمی دژە موشەکی رووسیا و سزاکانی ئەمریکا یەکیان هەڵبژێرێت.

تورکیا تاکو ئێستا سیستمی بەرگری موشەکی ئێس -٤٠٠ی چالاک نەکردووە. واشنتۆن هیوادارە ئەنقەرە لە چالاککردنی ئەم سیستمە پاشگەز بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com