نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتێكی رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له نێوان لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا دیالۆگ و سه‌ردان و خواستیش هه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان و خودی مه‌سعود بارزانی، ئاگادار و گارانتۆری ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی كوردی رۆژئاوا بێت. ده‌شڵێت ”ئه‌نه‌كه‌سه ئاسته‌نگی به‌رده‌م رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانه”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک لە نێوان شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه و ته‌ڤده‌م کراوه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌زڵوم کۆبانێ، لەسەر داوای مەزڵوم کۆبانێ کۆبوونەوەکە ئەنجام دراوە و ئەوانیش قەبوڵیان کردووە، به‌ڵام هیچ ڕێککەوتنێکی تێدا واژۆ نەکراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی، لابردنی سەربازیی زۆرەملێ و دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی، كه هه‌موو لایه‌نێك تێیدا به‌شدار بن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا، له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا رایگه‌یاند: تاكو ئێستا دیالۆگ و سه‌ردان هه‌یه، خواستێك هه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستان و خودی مه‌سعود بارزانی، ئاگادار و گارانتۆری رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی كوردی رۆژئاوا بێت. جێگای ئۆمێده كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستان یه‌كڕیز بن.
له‌باره‌ی ئاسته‌نگی به‌رده‌م گفتوگۆكان ئه‌بو سابر گوتی ”ئه‌نه‌كه‌سه ئاسته‌نگ دروست ده‌كات و هێشتا رازی نه‌بوون بۆ پێكه‌وه دانیشتن له سه‌ر مێزی گفتوگۆ”. ده‌شڵێت، پێموایه ئه‌نه‌كه‌سه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری نوێنه‌ره‌كه‌یان له ئیسته‌نبۆڵ، چونكه ئه‌وان له‌وه‌ێوه فشار له‌سه‌ر ئه‌نه‌كه‌سه دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد له سووریا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ١٢ ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه به‌ناوی هاوپه‌یمانی له ئیسته‌نبۆڵ داده‌نیشن و پاره و موچه وه‌رده‌گرن و له ژێركاریگه‌ری ئه‌ردۆغاندان و ئه‌نه‌كه‌سه‌ش كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریان.