نوچه: ئاژانسه‌كان
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت، واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ بێ ده‌نگ نابێت و ئه‌گه‌ر توركیا گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس _٤٠٠ هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه هێزەکانی سوریای دیموکرات، (هەسەدە)، تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات و بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکیش، میلیشیکانی سەر بە تورکیا لە رۆژئاوی کوردستان تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا بێ ده‌نگ نابێت و گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی سوپای توركیا تاوانی جه‌نگی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل له باكووری سوریا ئه‌نجامدابێت.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا راشیگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا گرێبه‌ستی سیسته‌می ئێس _٤٠٠ له‌گه‌ڵ روسیا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا واشنتۆن سزای توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین.