ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

0

نوچه‌

كۆشکی سپی داوای کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت ”وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاو بنێت”.

لە راگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی دەڵێت “عێراقییەکان دەستبەستراو نامێنن بەرامبەر بە هەدەردانی سامانەکانی عێراق لەلایەن ئێران و بەکارهێنانی گروپی چەکدار بۆ رێگریکردن لە ئازادی رادەربڕین و بۆچوونیان بە ئاشتی. ئەمریکاش هاوشێوەی بەرنامەی هاریکاری UN داوا لە عێراق دەکات توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران بووەستێندرێت و پەیمانی سەرۆک بەرهەم ساڵح جێبەجێبکرێت، کە جەخت لە چاکسازی لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکاتەوە”.

هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکەدا ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران و چالاکڤانانی مەدەنی و راگەیاندکاران لە عێراق دەربڕیوە و نیگەرانیشە لە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق.

کۆشکی سپی هەروەها راشیگەیاندووە “سەرەڕای ئەوەی تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێت و رێگەنادرێت دەستیان بگاتە ئینتەرنێت، بەڵام دەنگی گەلی عێراق بیستراوە، کە داوای هەڵبژاردن و چاکسازی دەکات”. داواشدەکات “کۆتایی بە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق بێت و وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاو بنێت”.

کۆشکی سپی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەگەڵیان بن بۆ پاڵپشتیکردنی داهاتووێکی باشتر بۆ خەڵكی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com