نوچه: ئاژانسهكان
سوپاسالاری ئەمریکا، ژمارهی سەربازهكانی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، كه دەهێڵێتەوە ئاشكرا دهكات.
هێشتنەوەی نزیکەی ٥٠٠ سەرباز لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەکاتێکدان، مانگی رابردوو بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند، هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە.
ژەنەراڵ مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە لە چاوپێكهوتنێكدا رایگەیاند: کەمتر لە هەزار سەرباز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە، گوتیشی “لەوانەیە نزیکەی ٥٠٠ سەربازبن”.
مارک میڵی راشیگەیاند، هێشتا چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا هەن، سەرباری ئەوەی گوشارەکانی سەریان بەردەوامن و گوتیشی، سەرنجەکان لەسەر ئەو رێکخراوە لانەچوون، بەڵام هێشتا ئەگەری دووبارە بەهێزبوونەوەی رێکخراوەکە لە ناوچەکەدا هەیە.
لهبارهی جێگرەوەی بەغدادی _یهوه، مارک میڵی رایگهیاند، زانیاری زۆریان لەبارەی ئیبراهیم هاشمی ئەلقورەشی، خەلیفەی نوێی داعش هەیە و گوتیشی ”هەرکاتێک دەرفەت هاتە پێشەوە، دەیکەینە ئامانج”.